لە رووداوێکی هاتوچۆدا ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

نزیکەی کاتژمێر 12ـی شەوی رابردوو، بارهەڵگرێک لەسەر رێگای سێمێل – دهۆک خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا کێشاوە و بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژن و مێردن.

ئازاد تەها، بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک بە 964ـی وت، کەسێکی دیکەش لەگەڵ ژن و مێردەکە بووە بەڵام ئەو بریندارە و لە نەخۆشخانەیە.

وتیشی، رووداوەکە جگە لە زیانی گیانی، هاوکات زیانێکی زۆری مادیشی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژن و مێردە بەتەمەن بوون و دایک و باوکی سەرۆکی شارەوانی سێمێل بوون.

کچێکی گەنج بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

کچێکی گەنج بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا