دیمهنێكى ده‌رچووان له زانكۆیه‌كی هه‌رێمی كوردستان ... وێنه: زانكۆى جیهان
به‌م زووانه کۆدی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی هه‌رێم كارا ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەم زووانە کۆدی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆكانى هه‌رێم كارا ده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌و یه‌كه‌مانه‌ى دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمى كوردستانن.
بەختیار حاجی حەمەد، بەڕێوەبەری گشتی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا به 964ـى راگه‌یاند، لە ئێستادا کۆدی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی عێراق کارا كراوە .
وتیشی “بەم زووانەش کۆدی سێ یه‌كه‌مه دەرچووانه‌كانی هەرێمی کوردستان کارا دەكرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا، كۆدى تایبه‌ت بۆ سێ یەکەمەکانی زانکۆ کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن، نێردرابوو بەڵام کارا نەبوو.
روونیكرده‌وه، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تیمێکی هونەری ئەنجوومەنی گشتی راژەی فیدراڵی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بۆ تاووتوێکردنی چالاكکردنی کۆدی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن کۆدەبێتەوە.
به‌قسه‌ى بەختیار حاجی حەمەد، چاوەڕوان دەکرێت دوای ئه‌و کۆبوونەوەیه، کۆدی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن کارا بکرێت، ئەو کارابوونەش بۆ ماوەی نزیکەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
بەرێوەبەری گشتی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، دووپاتیكرده‌وه كه هەموو سێ یەکەمی زانکۆکانی هەرێم، ئەوانەی کۆدیان وەرگرتووتەوە دڵنیایان دەکاتەوە کە مافیان زامنکراوە”.