وێنه‌یه‌كی عه‌بدولكه‌ریم شێخانى... وێنه: راگه‌یاندنى رۆشنبیری و هونه‌ر
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر یادى عەبدولكەریم شێخانی دەكرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر یادی چله‌ى ماته‌مینى نووسه‌ر و وه‌رگێڕ عه‌بدولكه‌ریم شێخانى ده‌كرێته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تى رۆشنبیری ئاماده‌كارى بۆ كردووه.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، سه‌ر به وه‌زاره‌تى رۆشنبیری، بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌بۆنه‌ى چل رۆژ تێپەڕبوون بەسەر كۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و وەرگیڕی كورد، عەبدولكەریم شیخانی، رێورەسمێكی یاد و وەفا ساز دەكات.
بەپێی راگەیەندراوێك، رێوڕەسمەكە كاتژمێر چواری ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 21.9.2023 لە هۆڵی پێشەوا لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.
عەبدولکەریم شێخانی، ساڵی 1933 لە کۆیە لەدایک بووە، قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە کۆیە تەواو کردووە، ساڵی 1952 – 1953 بۆ تەواوکردنی خوێندنی قۆناغی ئامادەیی چووەتە هەولێر، ساڵی 1953 – 1954 بۆ تەواوکردنی خولی پەروەردەیی چووەتە بەغدا، یەکەم دامەزراندنی وەک مامۆستا لە گوندێکی گەرمیان بووە، ساڵی 1962 لە هەولێر دەستگیركراوە و نزیکەی دوو ساڵ لە بەندیخانە بووە.
لە دوای رێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970، عەبدولکەریم شێخانی بەشدارییەکی کارای لە وەرگێڕانی کتێبەکانی قوتابخانەی ناوەندیی و ئامادەییەکاندا کردووە، نووسینی هەمە جۆری لە زۆرینەی گۆڤار و رۆژنامە کوردییەکاندا بڵاو کردووەتەوە، وەک چیرۆک و بابەتی (زمان – سیاسی – کۆمەڵایەتی – رۆشنبیری).
عەبدولكەریم شێخانی، نووسەر و وەرگێڕ و شاعیری ناسراوی كورد، لە رۆژی شەممە 12.8.2023 لە هەولێر كۆچی دوایی كرد و هەر لەو شارەش تەرمەكەی بە خاك سپێدرا.