دیمه‌نێك له فیلمه دیكیۆمێنتارییهكه ... وێنه: 964+
فیلمێك گۆڕستانی بێ ناونیشانەکان ده‌كاته دۆکیۆمێنت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەرهێنەرێکی کورد فیلمێکی دیکیۆمێنتاری دەربارەی دوو ژنە چالاکوانی بواری ژنان بەرهەمدەهێنێت كه سه‌رقاڵى چه‌ند كه‌یسێكن له‌باره‌ى كوشتنى ژن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف.
حوسام یوسفی دەرهێنەرى ئه‌م دیكیۆمێنتارییه لە په‌ڕه‌ی فەیسبووکەكه‌یه‌وە نووسیویه‌تى، فیلمێکی دیکۆمێنتاریی نوێی بە ناوی (مەرگ چارەنووسی من نییە) کارەکانی کۆتایی هاتووە.
ده‌ڵێت “ساڵی رابردوو لە باشووری کوردستان دەستم بە وێنەگرتنی ئەم فیلمە کرد”.
فیلمێك نمایش ده‌كرێت شه‌ش ئه‌كته‌رى له ژیاندا نه‌ماون
ئاماژەی بەوەکردووە، فیلمه‌كه باس لە دوو ژنە چالاکوانی کورد “بەهار مونزیر و لاوە محەمەد” دەکات، کە لێکۆڵینەوە لە کوژرانی ژنێک بە ناوی (د) دەکەن لە ژێر ناوی (شەرەف) لەلایەن براکەیەوە کوژراوە و بنەماڵەی ژنه‌كه‌ش خۆیان لە سکاڵای یاسایی دەپارێزن و هەوڵدەدەن ئەو تاوانە بشارنەوە تا بکوژەکە لە زیندان ئازاد بکرێت.
باس له دیمه‌نه‌كانى ناو ئه‌و فیلمه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێت، فیلمەکە بینەر دەباتە گۆڕستانی بێ ناونیشانەکان، کە چەندین ژنی تێدا نێژراون کە بە پاساوی (شەرەف) لەلایەن پیاوانی خێزان و بنەماڵەکەیانەوە کوژراون.