سەرۆکی لیژنەی پریپەید: پێداچوونەوە بە نرخی کارەبا دەکەین
964+
ئەحمەد مستەفا
سەرۆکی لیژنەی پریپەید لە وەزارەتی کارەبا، هەنگاوی پێداچوونەوەی بە نرخی کارەبای پریپەید لە پرۆژە نیشتەجێبووەکانی ناو (های کۆستەکان) راگەیاند.
ئەمرۆ چوارشەممە 20.9.2023، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەزاری سەرۆکی لیژنەی باڵای پرۆسەی پریپەید، لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “پڕۆسەی پارەدانی پێشوەختەی کرێی کارەبا (پریپەید) سیستەمێکی پێشکەوتووە”.
ئەگەر پریپەیدەکەت کارەبای زیاد خوێندەوە ئەم کێشەیەی هەیە
ئەوەشی وتووە، “ئەم هەنگاوە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و رێکوپێک بۆ کۆنترۆڵکردن و رێکخستنی پێدانی کارەبایە، بەهیچ شێوەیەک پەیوەندیی بە زیادکردنی نرخ و کارەبای 24 کاتژمێرییەوە نییە”.
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سیستمی پریپەید گران بێت دەیدەینە داواکاری گشتی
ئەردەڵان دۆسکی، بەرێوبەری دیوان و سەرۆکی لێژنەی باڵای پرۆسەی پریپەید لە وەزارەتی کارەبا ئەوەشی وتووە، “هاوبەشانی سیتییەکانیش دڵنیا دەکەینەوە، وەزارەتی کارەبا پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی (های کۆستەکان) دەکات”.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کارەبا، تا ئێستا ملیۆنێك و 300 هەزار پێوەری زیرەک لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەستراون، بەمەش 92%ـى هاوبەشان پێوەرەكەیان بۆ بەستراوە و ئامادەن بۆ ئەوەی بكرێنە سیستمی پریپەید.