دەروازەی ئامێدی دروستدەکرێت

964+

توانا نەقی

قۆناغی یەکەمی دروستکردنی دەروازەی قەزای ئامێدی دستیپێکردووە و بڕیارە بە دوو قۆناغ کارەکانی تەواو بکرێت و جێبەجێبکرێت.

قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە بە گوژمەی زیاتر لە 60 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت کە تەنیا خۆی لە سەوزکردن و چاندنی درەخت و گوڵ دەبێنێتەوە.

ئەفراس حەسەن سەرۆکی شارەوانی ئامێدی بە 964ـی وت، پارەی پرۆژەکە لەسەر بودجەی تایبەتی پارێزگای دهۆک دابینکراوە تەنیا قۆناغی یەکەم سێ مانگی دەوێت.

وتیشی، قۆناغی دووەمی پرۆژەکە هەم کاتی زیاتری دەوێت و هەمیش پارەیەکی زۆر زیاتری دەوێت، خۆی لە دروستکردنی دیوارێکی 200 مەتری شوێنەواری دەبێنێتەوە لەگەڵ دروستکردنی کۆشکی گەشتیاری بە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیەوە.

پرۆژەکە لەلایەن هەریەک لە سەرۆکایەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو و کارەباوە جێبەجێ دەکرێت.

دوو ساڵە پاسۆرتى ئامێدى بیناى هه‌یه‌ و ده‌وامى تێدا ن...

دوو ساڵە پاسۆرتى ئامێدى بیناى هه‌یه‌ و ده‌وامى تێدا ناكرێت