پێنج رۆژە خنکاوە

هێشتا تەرمی مامۆستا ئارام نەدۆزراوەتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

پێنج رۆژ بەسەر خنکانی مامۆستا ئارام تێدەپەڕێت و هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، بەرگری شارستانی کۆیە دەڵێت، بە وردی لە گەڕان بەردەوامن.

ماۆستا ئارامی تەمەن 28 ساڵ، رۆژی 15.9.2023 دەچێتە گوندی بۆگد لە قەزای کۆیە و لە ئاوەکەیدا دەخنکێت. ئەو خەڵکی سلێمانی بووە و لە پێنجوێن مامۆستای وانەبێژ بووە.

عەمید گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە 964ـی وت، “تا ئێستا نەمانتوانیوە لاشەی مامۆستا ئارام بدۆزینەوە”.

وتیشی، “لە کاتژمێر شەشی بەیانییەوە تا حەوتی ئێوارە تیمەکانمان بە چڕی سەرقاڵی گەڕانن و هاوڵاتیان و تیمی دیکەش هەمان کار دەکەن”.

بە پێی دوایین ئامار كه‌ ده‌ست 964 كه‌وتووه‌، لە سه‌ره‌تاى ئەمساڵه‌وه‌ تا ئێستا 80 حاڵەتی خنکان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

ڤیدیۆ؛ گه‌ڕان به‌ دواى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى مامۆستا خ...

ڤیدیۆ؛ گه‌ڕان به‌ دواى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى مامۆستا خنكاوه‌كه‌ى پێنجوێن به‌رده‌وامه‌