ڤیدیۆ؛ گه‌ڕان به‌ دواى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى مامۆستا خنكاوه‌كه‌ى پێنجوێن به‌رده‌وامه‌

964+

ژوورى هه‌واڵ

له‌ رێگه‌ى چه‌ندین تیم و به‌له‌مه‌وه‌، گه‌ڕان به‌ دواى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى ئه‌و مامۆستایه‌ى پێنجوێن به‌رده‌وامه،‌ كه‌ دوێنێ هه‌ینى له‌ ئاوى گوندى بۆگد له‌ سنوورى قه‌زاى كۆیه‌ خنكا.

زانا به‌كر، بەرپرسی تیمی مەلەوانیی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی به‌ 964ـى وت، له‌ به‌یانى سه‌عات شه‌شه‌وه‌ به‌ دواى ئه‌م ته‌رمه‌دا ده‌گه‌ڕێن و به‌رده‌وامیش ده‌بن.

وتیشی “ئاوى به‌نداوى دوكان گیراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ش كارئاسانییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ زووتر بدۆزرێته‌وه‌”.

ئارام محەمەد، ئەو گەنجە ته‌مه‌ن 28 ساڵییه‌ى دوێنێ خنکا، خەڵکی شاری سلێمانیە و مامۆستای وانەبێژ بوو له‌ سنوورى قه‌زاى پێنجوێن.

بە پێی دوایین ئاماری كه‌ ده‌ست 964 كه‌وتووه‌، لە سه‌ره‌تاى ئەمساڵه‌وه‌ تا ئێستا 79 حاڵەتی خنکان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

بۆچی هەندێ جار تەرمی خنکاوەکان درەنگ لە ئاودا دەدۆزرێن...

بۆچی هەندێ جار تەرمی خنکاوەکان درەنگ لە ئاودا دەدۆزرێنەوە؟