ئەمریکیەک لە کوردستان دەژی و نیازی رۆیشتنەوەی نییە

964+

پەرستۆ ساڵح

هانا هوت، خانمێکی ئەمریکیە و ماوەی شەش ساڵە لەگەڵ هاوسەرەکەی لە کوردستان دەژی، بەڵام کوردیەک قسە دەکات و دەنووسێت و دەخوێنێتەوە هەر ناڵێی لە ئەمریکا ژیاوە.

هانا چالاکەوانێکی دیاری زمانی ئاماژەیە بەڵام وەک خۆی دەڵێت، هێشتا ماویەتی زمانی ئاماژەی کوردی بەتەواوی فێربێت و بەردەوام لەگەڵ نابیستانە و ئیستا لە سلێمانی سەنتەرێکیان کردووەتەوە بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و ئاماژە.

یەک لەو شتانەی هانای لە کوردستان هێشتووەتەوە هەستکردنە بە سەلامەتی، دەڵێ لە شاری وەها ژیاوم لە ئەمریکا کە هەرگیز هەستم بە سەلامەتی نەکردووە.

کچانی نیپاڵی جەژنی خۆیان لە سلێمانی سازکرد

کچانی نیپاڵی جەژنی خۆیان لە سلێمانی سازکرد