پارەی ساختە و چەکیان لابووە
سێ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران
964+
هێرۆ مەولودی
بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر رایگەیاند، تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر کە پێشینەی تاوانیان هەبوو لە هەولێر دەستگیرکرد.
ئەمرۆ سێشەممە 19ی ئەیلول، بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئەو سێ کەسەی دەستگیرکردووە.
هێزەکانی ئاسایش لەو هەڵمەتە بڕی یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی تریاک و کریستاڵ و جامایکا و هەروەها پارەی ساختە و ژمارەی ئۆتۆمبیلی ساختە و رومانە و چەندین جۆری چەک دەستیبەسەرداگیراوە.