وەزارەتی دارایی: ئەو 700 ملیارەی دێت بۆ موچەی مانگی تەمموزە

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەو 700 ملیارەی دێت بۆ موچەی مانگی 7 دابەشدەکرێت.

ئەمشەو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی وەک وەجبەی یەکەم کە بڕیارە بێت و بڕەکەی 700 ملیار دینارە، بۆ موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران تەرخاندەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق بڕیاریدا بۆماوەی سێ مانگ بڕی 700 ملیار دینار بۆ هەر مانگەکانی 9 و 10 و 11 بنێرێت، ئەو بڕە پارەیە قەرزە و لەلایەن سێ بانکی رەشید و رافیدەین و TBI دابیندەکرێت.

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ رایگەیاندووە، پشکی هەرێم ئەوەندە کەمکراوەتەوە لە %5 تێپەڕ ناکات.

وەزیری دارایی: پشکی هەرێم ئێستا لە %5 تێپەڕ ناکات

وەزیری دارایی: پشکی هەرێم ئێستا لە %5 تێپەڕ ناکات

حکومەتی عێراق کاتی ناردنی 700 ملیارەکەی ئاشکرا کرد

حکومەتی عێراق کاتی ناردنی 700 ملیارەکەی ئاشکرا کرد