هەڵەبجە خۆی بۆ ئاهەنگ ئامادەکردووە
964+
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
بڕیارە بەیانی دەنگ لەسەر بەفەرمی ناساندنی هەڵەبجە وەک 19یەمین پارێزگا دەنگی لەسەر بدرێت و هاوڵاتیانی هەڵەبجە بەنیازن دوای بڕیارەکە لەبازاڕی هەڵەبجە ئاهەنگ بگێڕن.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ کارنامەی دانیشتنی رۆژی دووشەممەی بڵاوکردەوە، بەپێی کارنامەکە بڕیارە بەیانی دەنگ لەسەر بەفەرمی ناساندنی پارێزگای هەڵەبجە بدرێت.
ئەمشەو لە بەردەم مۆنۆمێنتی هەڵەبجە کەسوکاری شەهیدان و بەشێک لە چین و توێژەکانی شارەکە، دەقی بەیاننامەیەکیان پێشکەش بە سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کرد و داوایان کرد سبەی دەنگ بە پڕۆژە یاسایەکە بدەن.
ئەرسەلان عابد ئەندامی تۆڕی رێکخراوەکانی هەڵەبجە بە 964ی وت، “سبەی رۆژی وەفایە بۆ هەڵەبجە، داواکارین لە سەرجەم فراکسیۆنەکان دەنگ بدەنە پرۆژە یاساکەو ئەرکی مرۆی و ئەخلاقی خۆیان جێبەجێ بکەن قەرەبوی بەشێک لە خەم و نەهامەتیەکانی ئەم شارە بکەنەوە”.
پرۆژه‌یاساكه خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بەیانی وه‌ك 19مین پارێزگای عێراق و چواره‌مین پارێزگای هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی دانی پێدابنرێت.
هه‌ڵه‌بجه، ئه‌گه‌ر بەیانی به پارێزگابوونی په‌سند بكرێت، ده‌بێته بچووكترین پارێزگا له عێراق و كوردستان، كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 135 هه‌زار كه‌سه و رووبەرەکەی 1599 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.
هه‌ڵه‌بجه، كه “هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید”ی پێده‌وترێت، له رۆژی 13.3.2014 لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بە فەرمیی کرایە چوارەم پارێزگای ھەرێمی کوردستان.