یەکەم ئامادەیی لە گەرمیان دەستی بە دەوام کرد

+964

هونەر فارس- گەرمیان

لە پێناو چارەنووسی خوێندکارەکانیان، مامۆستایانی ئامادەیی شەهید ئارام لە قەزای کەلاری، ناوەندی ئیدارەی گەرمیان دەستیان بە دەوامی ساڵی نوێ خوێندن کرد.

دەوامی خوێندنگاکە ئێستا تەنیا قۆناغی 12ی ئامادەیی لەخۆدەگرێت و ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامی ساڵی نوێ بوو لە خوێندنگاکەدا.

مامۆستایەکی خوێندنگاکە، هۆکاری دەستپێکردنەوەی دەوامی لەو خوێندنگایەدا بۆ چارەنووسی خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی گەڕاندەوە و بە 964ی وت، نایانەوێ چارەنووسی خوێندکارەکانیان بکەنە قوربانی موچە.

ژمارەیەک فەرمانگەی دیکە بایکۆتیان راگەیاند

ژمارەیەک فەرمانگەی دیکە بایکۆتیان راگەیاند

964 دەزانێت، دەستپێکردنەوەی دەوام لەو خوێندگایەدا لە کاتێکدایە، بە هۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە گەرمیان بایکۆتیان کردووە و دەوامی خوێندکار و قوتابیانیش پەکی کەوتوە.

سەبارەت بە شکاندنی بایکۆت لە سنووری ئیدارەی گەرمیاندا، 964 پەیوەندی بە دارا ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیان کرد، ئەویش وتی، لەگەڵ دابەشکردنی موچە دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە بەشێکی قوتابخانەکانی سلێمانی زەنگی ساڵی نوێی خوێند...

لە بەشێکی قوتابخانەکانی سلێمانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێ نەدرا