پاسەوانی سنووری عێراق: ناوچە سنوورییەکانی ھەولێر – ئێرانمان کۆنترۆڵ كرد

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

فەرماندەیی ھێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی رایگەیاند، کە لە سنووری پارێزگای هەولێر هاوسنوورن لەگەڵ ئێران و بەشێک لە پێشمەرگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لێ نیشتەجێبوون.

لیوا محەمەد سکر سەعیدی، فەرماندەی گشتی سنوور بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، هەموو ئەو ناوچە سنوورییانەی نێوان ئێران-عێراق کە دەکەونە سنووری چیای حەسارۆک و سیدەکان لە پارێزگای هەولێر، کۆنترۆڵ کراون.

دەشڵێت، ھێزەکانیان بە پاڵپشتی پێشمەرگە ئەو ناوچانەیان کۆنترۆڵ کردووە.

رۆژانە دوو کەس لە ئێران لە سێدارە دراون

رۆژانە دوو کەس لە ئێران لە سێدارە دراون

لە رێکەوتی 19.8.2023، عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەوکاتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە بەغدا رێککەوتنی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵاتیان واژۆ کرد.

یەکێک لە خاڵەکانی رێککەتنەکە تایبەت بوو بە دوورخستنەوەی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان.