هەڵبژاردەی عێراق...فۆتۆ: پەیجی فیدراسیۆنی عێراق
عێراق و پۆرتوگال یاریی ده‌كه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاشکرای دەکات ئامادەکاریی دەکه‌ن یارییه‌كی دۆستانە به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال ئه‌نجام بده‌ن.
فیدراسیۆنه‌كه بڵاویكرده‌وه، گەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگال بەمەبەستی ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە، ئەگەر کاتی یارییه نێودەوڵەتییەکان رێگر نه‌بێت.
په‌یجی فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئەم هەواڵەی به ڤیدیۆوه بڵاوكرده‌وه، كه عەدنان درجالی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سه‌ردامی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگالی لە لێشبۆنە كرد.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، رێککەوتن کراوه بۆ ئەوەی هاوکاری لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا لە رووی تۆپی پێدا دروست بكرێت، بە تایبەتی لە رووی هونەری و کارگێڕی و ناوبژیوانییەوە، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی یاریی دۆستانه له نێوان تیپه جیاوازه‌كانی هه‌ردوولا.
له ئۆڵمپیادی ئه‌سینای 2004، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی هه‌ردوولا رووبه‌ڕووبوونه‌وه و عێراق یارییه‌كه‌ی به 4-2 گۆڵ برده‌وه، كه ئه‌وكاته كریستیانۆ رۆناڵدۆش له پێكهاته‌ی پۆرتوگالدا یاریی ده‌كرد