لە سێمێڵ دەستپێکردنی 20 پرۆژە تەنیا بودجەکەیان ماوە

964+
هێڤی دێوالی-دهۆک

بە 20 پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئاوەدانی بۆ قەزای سێمێڵ دەبرێت، قایمقامی قەزاکە دەڵێت، “ئەوان تەنیا چاوەڕوانی بودجەن بۆ دەستپێکردن بە پرۆژەکان”.

پرۆژەکان ئەمانە دەبن، دابینکردنی کارەبا بۆ گوندی ”جەم زراڤ”، هەروەها روناککردنەوەی شەقامە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەی مسێریکی لەگەڵ روناککردنەوەی شەقامی گشتی ناحیەی خانکێ و دروستکردنی ڕێگایەک بۆ دەریاچەی خانکێ.

هەروەها، دروستکردنی چەند باخچەیەکی ناوەندی لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی ناو سەنتەری قەزاکە، و دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی زۆرێک لە رێگاوبانی گوند، ناحیە و کۆمەڵگەکانی قەزای سێمێل.

ئەمرۆ شەممە 16.9.2023، خەلیل مەحمود، قایمقامی قەزای سێمێل بە 964ـی وت، “ماستەرپلانی قەزاکە تەواوەی ئەو پرۆژانەی تێدا جێگیرکراوە، تەنیا دابینکردنی بودجەکەی ماوە و بەمنزیکانە، بە تێچوی 10ملیار دینار دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

ژمارەی دانیشتوانی قەزای سێمێل 238هەزار کەسە، بەقسەی قایمقامی سێمێڵ بێت،تەنیا لە ناحیەی باتێل پرۆژەی ئاو دەگەیەندرێنە پێنج گوند، و حەوت قوتابخانەش نۆژەندەکرێنەوە، هەروەها رێگاوبانەکانی پێنج گوندی ناحیەکە نۆژەن دەکرێنەوە، ئەوەش لە جوارچێوەی هەمان بودجەی خەمڵێندراودا.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا