پێشمەرگە و سوپای عێراق ئەمساڵ 6 ئۆپەراسیۆنیان بەیەکەوە ئەنجامداوە

964+

فەهمی نەبی

وتەبێژی کردە هاوبەشەکانی سوپای عێراق رایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا شەش ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە ئەنجامداوە.

رۆژی پێنجشەممە، لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی کردە هاوبەشەکانی سوپای عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی قسەیکردووە دەڵێت، “هەماهەنگی زۆرباش و بەرز لەنێوان هێزی کردە هاوبەشەکان و هێزی پیشمەرگە هەیە، لەماوەی 9 مانگی رابردوو بەیەکەوە شەش ئۆپەراسیۆنی هاوبەشمان ئەنجامداوە”.

بەگوێرەی قسەکانی وتەبێژی کردە هاوبەشەکانی سوپای عێراق، ئەوان هابەشیان لەگەڵ پیشمەرگە بە ئامانجی نەهێشتنی چالاکی رێکخراوە تیرۆرستیەکانە و لە ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و کاری بەیەکەوەیی گەیشتوونەتە ئاستێکی باڵا.

دواهەمین ئۆپەراسیۆنی نێوان کردە هاوبەشەکان و پێشمەرگە “ئیرادەی تۆکمە” بوو.

"هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كوردستان فراوانه‌"