سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان:
“خه‌ڵک هه‌بووه گورچیله‌ى خۆى بۆ کرێی خانوو فرۆشتووه”
+964
دیلان محەمەد – سلێمانى
سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان ده‌ڵێت ڕۆژانە نزیکەی 50 کرێچی سەردانیان دەکەن، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ش كه سه‌ردانیان ده‌كه‌نو له لایه‌ن خاوه‌ن خانووه‌وه ده‌ركراون.
به‌رهه‌م قه‌ره‌داغى، به964ـى وت هۆكارى ده‌ركردنى ئه‌و كرێچیانه نه‌بوونى كرێی مانگانه‌یه.
وتیشی “خه‌ڵك هه‌بووه گورچیله‌ى خۆى فرۆشتووه بۆ ئه‌وه‌ى كرێی خانووى پێبدات”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، له سلێمانى خه‌ڵكێك هه‌یه پێشمه‌رگه‌ى كۆن بووه یاخود خه‌ڵكی ره‌سه‌نى ئه‌و شاره‌یه، كه‌چی ئێستا كرێچی عه‌ره‌بێكن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن.