بە شۆفڵ ئەو زەوییانە تێکدەدرێن کە لە چوارقوڕنە بە ئاوی پیس ئاودەدرێن. فۆتۆ: قایمقامیەتی رانیە
لەترسی کۆلێرا
لە چوارقوڕنە بە شۆفڵ ئەو زەوییانە تێکدران کە بە ئاوی پیس ئاودەدران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە چوارقوڕنە هەموو ئەو زەوییانە بە شۆفڵ تێکدران کە تێیاندا سەوزە بە ئاوی پیس بەرهەم دەهێنرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13.9.2023، حەسەن زرار، سەرۆکی شارەوانیی چوارقوڕنە بە 964ـی راگەیاند، سەرجەم سەوزە نزمەکان کە بە ئاوی قورس ئاودەدرێن لە جۆری تەڕەتیزە ، جەڕجیر، کەرەوز و کەوەر تەلەف کران، چونکە هۆکارێکن بۆ گواستنەوەی نەخۆشی کۆلێرا.
وتیشی، رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەن زەوییەکان و ئەو جوتیارانەی سەرپێچی دەکەن دەگیرێتەبەر.
رانیە: ئهو كێڵگه سهوزانهى به ئاوى پیس ئاودهدران تێكدران
ناحیەی چوارقوڕنە یەکێکە لە چوار ناحیەکەی قەزای رانیە لە ئیدارەی راپەڕین.
پێشتریش لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین و نوێنەری بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو کێڵگانەیان به شۆفڵ کێڵایەوە، کە بە ئاوی زێرابەکان ئاو دەدران.