کارەبا سێ کرێکاری گرت و یەکێکیان گیانی لەدەستدا

964+

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە لەکاتی کارکردندا، لەسەر شەقامی 60مەتری هەولێر، سێ کرێکار کارەبا دەیانگرێت و یەکێکیان گیان لەدەست دەدات.

حەسەن رەمەزان، وتەبێژی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، لەبارەی رووداوەکەوە بە 964ی وت، “لەنێوان باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان لەسەر شەقامە سەرەکییەکە رووداوەکە روویداوە”.

کەسێکی نزیکی ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە بە 964ـی وت. ئەو کەسە تەمەنی نزیکی 35 ساڵە و لەگەڵ باوکی بووە کە وەستای نەجاڕی خانووە و خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری964، لەکاتێکدا سەیارەی “میکسەری چیمەنتۆکە” سەرقاڵی ناردنی چیمەنتۆ بووە بۆ سەقف تێکردنی بینایەک، بەر کارەبای رەئیسی کەوتووە و بەهۆیەوە کرێکارەکان کارەبا گرتوونی.

له‌ هه‌ولێر كرێكارێك گیانى له‌ده‌ستدا

له‌ هه‌ولێر كرێكارێك گیانى له‌ده‌ستدا