ئەمرۆ گەرم و سبەی فێنک دەبێت
964+
ئەحمەد مستەفا
بەشی پێشبینی کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمرۆ چوارشەممە تا دوو پلە کەشەکە گەرمتر دەکات و سبەی پێنجشەممە بە پێچەوانەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن.
ئەمرۆ چوارشەممە 13.9.2023، کەشناسی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینکراوی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە ئەمرۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانێکى کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکورى رۆژهەڵات.
لە بارەی پلەکانی گەرماوە، بەشی پێشبینی ئەوەی ووتوە، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بە پێچەوانەی ئەوەی سبەی پێنجشەممەم پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو، پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 36 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 37 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى
سۆران: 34 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 41 پلەى سیلیزى