دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید بۆ 964: سه‌مفۆنیایه‌ك له‌سه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفال ئاماده ده‌كه‌م
964+
شڤان عه‌بدوڵا
هونه‌رمه‌ند و موزیسیانی به‌ناوبانگ دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید رایگه‌یاند، چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی موزیكیی له‌به‌رده‌سته، یه‌كێكیان سه‌مفۆنیایه‌كی تایبه‌ته له‌سه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفال.
دڵشاد محه‌د بۆ 964 له زاخۆ قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئێستا چه‌ند كارێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه، یه‌كێك له‌وان ئاماده‌كردنی سه‌مفۆنیایه‌كه له‌سه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفال، هه‌روه‌ها له ئه‌وروپا چه‌ند سیمینارێكی له باره‌ی موزیكی كوردی له چه‌ند زانكۆیه‌ك پێشكه‌ش كردووه.
دڵشاد محه‌مه‌د، ساڵانی زوو سه‌رۆكی تیپی موزیكی دهۆك بوو، كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می نایابی گۆرانی و موزیكی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه پێشكه‌ش كرد و ساڵانێكیشه له ئه‌وروپا ده‌ژیت.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا