لە رێگەی 964 پەیامیان هەیە

ئەگەر لەم چوار قەزایە نەخۆش کەوتی خێرا راکە بۆ سلێمانی

964+
محەمەد عومەر – هەڵەبجە

بەهۆی بایکۆتی کارمەند و پزیشکانەوە نەخۆشخانە گشتییەکانی هەریەکە لە قەزاکانی، (پێنجوێن، دەربەندیخان، سەیدسادق و شارەزوور) قوفڵ لە دەرگاکانیان درا.

کارمەندانی تەندروستی سێ رۆژ مۆڵەتیان دا بە حکومەت کە موچەکانیان پێبدات، بەڵام بەهۆی نەدانی موچە لە کاتی دیاریکراودا، کارمەندان و پزیشکان بایکۆتی گشتییان راگەیاند.

ئەو شوێنانەی تا ئێستا بایکۆتی دەوامیان کردووە

ئەو شوێنانەی تا ئێستا بایکۆتی دەوامیان کردووە

د.سەرکان ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق بە 964ی وت، “ئێستا تەنیا یەک کارمەند لە نەخۆشخانەکەمان ماوەتەوە ئەویش بۆ ئەوەی کە کەسێک هات رێنوێنی بکات و رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بکات”.

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق، دەڵێت، “کارمەند و پزیشکانمان لە دۆخێکی خراپدان، کارمەندمان هەیە دەڵێت پارەی بەنزینم پێبێت دێمەوە بۆ سەر کارەکەم”.

بە پێی بەدواداچوونێکی 964، لە کۆی 543 پزیشک و کارمەند لە سەیدسادق تەنیا چوار کارمەند لەسەر ئەرکەکانیان ماونەتەوە، هاوکات د. سەرکان ئەحمەد، وتی دەمانەوێت لە رێگەی 964 هاوڵاتیانی سنوورەکەمان ئاگادار دەکەینەوە کە لە بوونی هەر حەڵەتێک راستەخۆ خۆیان بگەیننە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، چونکە جگە لە سەیدسادق، لە ( پێنجوێن، دەربەندیخان و شارەزوور) هەمان کێشە دروست بووە.

بایکۆت زۆربەی فەرمانگەکانی سنووری سلێمانی گرتەوە

بایکۆت زۆربەی فەرمانگەکانی سنووری سلێمانی گرتەوە

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا