لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بۆ چارەسەرکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم 96 واژۆ کۆکراوەتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 96 واژۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆکراوەتەوە.
هەڵمەتەکە لە لایەن بەشێک لە ئەندامە کوردەکانی ئەنجومەنەکەوە بەڕێوە دەبرێت و چەند رۆژێکی دیکەش بەردەوام دەبن.
نەرمین مەعروف، پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی وت، “تا ئێستا ئەو واژۆیانە کۆکراونەتەوە و دەمانەوێت پەرلەمانیش لەوبارەیەوە قسەی هەبێت”.
سەبارەت بەوەی کۆکردنەوەی واژۆ چ کاریگەرییەک لەسەر ئەو کێشەیەی فەرمانبەرانی هەرێم دادەنێت؟ ئەندامە کوردەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی، “ئەو هەوڵە کاریگەری دەبێت و پەرلەمان دەخاتە ناو پرسەکەوە”.