فڕۆکەخانەی کەرکوک: هیچ فڕۆکەیەک لای ئێمە نەنیشێتەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
فڕۆکەخانەی کەرکوک رایدەگەیەنێت بەهۆی تۆز و باوە ئاستی بینین کەمبووەتەوە و داوا دەکات هیچ فڕۆکەیەک لە لای ئەوان نەنیشێتەوە.
بە قسەی فڕۆکەخانەکە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هۆشداریان داوە بە هەموو ئەو فڕۆکەخانانەی پەیوەندیان لەگەڵیاندا هەیە، بەڵام هەر ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی تورکی هاتووە و نەیتوانیوە بنیشێتەوە و ناچار گەڕاوەتەوە بۆ فڕۆکەخانەی دیاربەکر.
لەوبارەیەوە، هەردی سەمەد بەرپرسی راگەیاندنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک بە 964ـی وت، ئەگەر ئاستی بینین لە چوار کیلۆمەتر کەمتر بێت ئەوا نابێت فڕۆکە بنیشێتەوە.
ئەو وتی، هۆشدارییان داوە بە شوێنەکان کە تاوەکو کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە فڕۆکە نەنێرن بۆیان.