لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە رووداوێکی هاتوچۆی رێگای نێوان دهۆک بۆ زاخۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

رووداوەکە لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێڵێکی تایبەتی جۆری تۆیۆتا کامری بووە.

ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە 964 راگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی ئوتومبێلەکان لە نەخوشخانەی فریاکەوتنی زاخۆن و بریندارەکان لەژێرچاودێری پزیشکیدان و ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە رەوانەی پزیشکی داد دەکرێن.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە سەرنشینی ئۆتۆمبێڵی تۆیۆتا کامریەکە بوون.