لە مەعرەزی علوجەکان تەقە لە کەسێک کرا و بریندار بووە

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی  لە مەعرەزی علوجەکانی شاری سلێمانی، تەقە لە کەسێک کرا و بریندار بووە.

شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە 964ی وت، چەند کەسێک بوون تەقەیان کرد، ئەوەی بریندارە دوو گولەی بەرکەوتووە، ئەو کەسانەی تەقەیان کرد هەڵاتوون، ئەوان ناسیاوی یەکترن.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ 964 وتی، “رووداوەکە لەسەر کێشەی کۆمەڵاتی بووە، ئەوانەی تەقەیان کردووە ژمارەیان هەشت کەس بوون بەدوو ئۆتۆمبێڵەوە بوون، بە گولە و چەقۆ هێرشیان کردووەتە سەر ئەو کەسە و بریندار کراوە”.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئەو کەسەی بریندار کراوە سکاڵای کردووە، تەقەکەرەکان خزمی بریندارەکەن، بەڵام هێشتا دەستگیر نەکراون.

بەوتەی سەرکەوت ئەحمەد، ئەو کەسەی بریندارە تەمەنی 29 ساڵە.