سنووری 400 گوند دەگرێتەوە
سبەینێ دەست بە رشاندنی ئاژەڵەکانی گەرمیان دەکرێت
964+
پیشەوا محەمەد
لە سبەینێ یەکشەممەوە هەڵمەتی رشاندنی ئاژەڵەکانی گەرمیان دەستپێدەکات و ڤێتێرنەری گەرمیانیش دەڵێت، بۆ رێگریکردنە لە تای خوێنبەربوون.
هەڵمەتەکە بۆ ماوەی 45 رۆژ بەردەوام دەبێت و نزیکەی 400 گوندی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەگرێتەوە.
عوسمان مستەفا، بەڕێوەبەری ڤیتێرنەری گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، هەڵمەتەکە هاوکات رەشکردنی گەوڕی ئاژەڵەکانیش دەگرێتەوە، کە بریتییە لە رشتنی دەرمانێکی دژە مێش و مێروو.
وتیشی، “حەوت تیم سەرجەم گوندەکان دەکەین و پێشبینی دەکەین 550 بۆ 650 هەزار سەر ئاژەڵ لەو هەڵمەتەدا بڕشێندرێن”.