لە گەشتی هەواڵەکانەوە
بەغدا لەبری بودجە قەرز دەنێرێت
964+
ژووری هەواڵ
وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، لە رێگەی دوو بانکەوە قەرز بۆ هەرێم دەنێرن تا ئەوکاتەی هەردوولایان رێدەکەون و نەجاتیان دەبێت لەم هات و نەهاتە.
لە قەزای عەنکاوە لە هەولێر، تەنیا شەوی رابردوو دەستگیراوە بەسەر شەش ئۆتۆمبێلدا کە ژمارەی تابلۆکانیان گۆڕیوە یاخود بەتەواوی شاردوویانەتەوە بۆ ئەوەی لەکاتی سەرپێچیکردندا نەناسرێنەوە.
ئەمڕۆ هەینی سێ کەس لە زێی گەورە خنکان و تەرمی کەسێکیش کە سێ رۆژ لەمەوبەر لە دەریاچەی دوکان خنکابوو، دۆزرایەوە.
لە پێنجوێن کەسێک دەستگیر کراوە و پۆلیس دەڵێت زیاتر لە 10 ماتۆڕسکیلی دزیوە، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر سێ ماتۆڕسکیلدا گیراوە.
بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی خۆرزی داقوق دەڵێن، درەنگانی شەوی رابردوو “دوو چەکداری ئەفغانی”یان بینیوە، هێزە ئەمنیەکانیش دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە.