بە رووداوێکی هاتوچۆ شەش کەس گیانیان لەدەستدا

964+

سیروان خورشید

کەمێک پێش ئێستا لە رێگای کەرکوک – بەغدا لە نزیک ناحیەی سلێمان بەگ رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویداوە کە تیایدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسیش بریندار بوون.

رووداوەکە لە نزیک ناحیەی سلێمان بەگی سنوری قەزای دوزخورماتوو لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا لەجۆرەکانی کیا سپورتاج و تاکۆ و لاندگرۆز جیکسارە بووە.

رائید یاسر وتەبێژی هاتوچۆی دووزخورماتوو بە 964ی وت، “بەهۆی تیژڕەوی شۆفێری سپۆرتاجەکە کە لەبەغداوە بەرەو هەرێم رۆشتووەکونتڕۆڵی لەستداوەو چوەتە سایدی دوهەم و کێشاویەتی بە دوئۆتۆمبێلەکەی دیکەدا کە لەکەرکوکەوە بەرەو بەغدا ڕوشتوون” .

، وتیشی سەرجەمیان دانشتوی دەرەوەی قەزاکەن و بەمەبەستی چوون بۆ هەرێم لە رێگادا بوون، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی دوزخورماتو کراون.