ئاوی سلێمانی پاکانە بۆ پاکیی خۆی دەهێنێتەوە

964+
ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا بۆ خەڵکی شارەکە دەڵێت، ئاو بە فیلتەر و کلۆر و مەوادی دیکە پاکژ دەکەن ئینجا دەیدەن بە هاوڵاتیان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە نووسیویەتی، پڕۆژەی ئاوی 1 و 2 بریتییە لەوانەی بەنداوی دوكان كە دەكەوێتە سەر زێی بچووك و دوای وەرگرتنی ئاو لە بەشی خوارووی بەنداوەكە نزیك قەشقۆڵی و ناردنی بۆ پڕۆسەی نیشتن و فلتەكردن و پاكژكردنەوەی بە كلۆر و هەندێك مەوادی تر ئاوەكە پاكژدەكرێتەوە و ئاوی پاك و خاوێن بەرهەمدەهێندرێت كە بە تەواوەتی پاكە و شیاوە بۆ خواردنەوە”.

هەروەها دەڵێت، هیچ كێشەیەك لە ئاوی خواردنەوە نییە و پشكنینی بایۆلۆجی و كیمیایی و فیزیایی بۆ ئەنجامدەدرێت و لەلایەن تیمەكانی خۆپاراستنی تەندروستی سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و هەروەها لەلایەن تاقیگەگانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانیەوە بۆ دڵنیابوون لە كوالێتیی ئاوەكە دواتر بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت.

ئاوی سلێمانی خۆی بێبەری دەکات لەو شوێنانەی بوونەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئێمە بەرپرس نین لە چەند شەمعەیەكی نایاسایی كە لەسەر چەمی تانجەرۆ و چەمی قلیاسان و یان بیری سەتحی ماڵان و شوێنە گشتییەكان كە ئاوەكانیان شیاو نییە بۆ خواردنەوە و بەكاردەهێندرێت و تەنانەت هەندێكیان كراون بە شەمعەی ئاو و ئاوی لێ دەفرۆشن”.

تاوەکو ئێستا سەرو 100 کەس لە سلێمانی تووشی کۆلێرا هاتوون و تەندروستی شارەکە هۆکارە سەرەکییەکەی بۆ ئاوی پیس و سەوزەی پیسی دەگەڕێنێتەوە.