سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکەی سنووری قەزای بازیان چییە؟

964+

پێشەوا محەمەد

لە دوێنێوە بۆنێکی ناخۆش لە تەواوی سنووری قەزای بازیان بڵاوبووەتە، 964 سۆراغی کرد و هۆکارەکەی ئاشکرا کردووە.

964 لە زاری دانیشتوانی چەند ناوچەیەکی قەزاکەوە دەزانێت، بۆنەکە بۆنی غازە و جار جارە و تێدەپەڕێت.

ئاوارە سابووراوایی، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی گۆپاڵە بە 964ـی وت، “بۆنەکە هی زۆری ئەو کارگانەیە کە لە قەزای بازیاندا بڵاوبوونەتەوە و بۆنی ناخۆش دەردەکەن و ناوبەناویش ئەو بۆنە دروست دەبێت”.

قەزای بازیان لە پێنج شارۆچکە و 58 گوند پێکدێت و سەر بە پارێزگای سلێمانییە.