"له‌م مانگه وه‌ریده‌گرن"
دەیان فەرمانبەری تەندروستی دهۆك هەشت مانگە موچەیان وەرنەگرتووە
964+
هێڤى دێوالى – دهۆك
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 ژماره‌یه‌كی زۆرى فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى پارێزگاى دهۆك ماوه‌ى هه‌شت مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، ته‌ندروستى دهۆكیش ده‌ڵێت، له‌م مانگه‌وه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و موچه وه‌رده‌گرن.
به‌شێكی زۆرى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به گرێبه‌ست له به‌شی ئێوارانى نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به شێرپه‌نجه و فریاكه‌وتن و تهلاسیماى دهۆك كارده‌كه‌ن.
هه‌مان ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى گرێبه‌ست لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی تاوه‌كو مانگی حه‌وتی ئەمساڵ موچه‌كانیان وه‌رگرتووه و بێ كێشه‌ن.
د. ئه‌فراسیاب مو‌سا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك بۆ 964، ئه‌وه‌ى پشتڕاست كرده‌وه كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یان ماوه‌ى هه‌شت مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
وتیشی “له‌م مانگه‌وه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و موچه‌ى خۆیان وه‌رده‌گرن”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن