ئەمڕۆ کۆتا رۆژی گەرمایە

964+

پەرستۆ ساڵح

کەشوهەوا جێگیر نییە و رۆژێک گەرمە و رۆژێک فێنکە، کەشناسی هەرێمیش دەڵێت ئەمڕۆ دواین رۆژی ئەمساڵە کە بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆماربکرێت و لە سبەیەوە دادەبەزێت و بەرزترین پلەی گەرمای نیوەڕۆ 40 پلەی سیلیزی دەبێت و ناوچە شاخاوییەکانیش نزم دەبێتەوە بۆ 30 پلەی سیلیزی.

بە پێی داتاکان ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت و نزمترین پلەش حاجی ئۆمەرانە، کە 27 پلەی سیلیزیە، بەڵام لە گەرمیان هێشتا گەرماکەیە و 44 پلەی سیلیزیە.

هەفتەی رابردوو لە هەندێک ناوچەی هەرێمدا بارانبارین هەبوو، تا ئێستا کەشناسی پێشبینی بارانبارینی بۆ ئەم هەفتەیە نییە و سبەی پێنجشەممە  پلەکانی گەرما  2 بۆ 4 پلە نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ و ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 39پلەى سیلیزى

سلێمانی: 38 پلەى سیلیزى

دهۆک: 38 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 41 پلەی سیلیزى

هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 40پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 27پلەى سیلیزى

سۆران: 38 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 44پلەى سیلیزى