دەرچووانی سێ کۆلیژی زانکۆی سەڵاحەدین وەک وانەبێژ دادەمەزرێن

964+

فەهمی نەبی

زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، لەمەوبەدوا دەرچوانی کۆلیژەکانی زانست و ئاداب و زمان لە خوێندنگە و قوتابخانەکانی وەزارەتی پەروەردە وەک وانەبێژ دادەمەزرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی پەروەردە ئەو بڕیارەیداوە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ئەو پیشنیازەی بۆ وەزارەتی پەروەردە کردووە.

بەگوێرەی بڕیارەکە بێت، دەرچووانی هەر سێ کۆلێژ خولی شیاندنیان بۆ دەکرێتەوە بەرلەوەی وەک وانەبێژ دابمەزرێن.

د.کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ 964 وتی، “بڕیارەکە جارێ تەنیا بۆ زانکۆی سەڵاحەدینە، بەڵام دڵنیاین ئەم بڕیارە دەبێتە گشتی و بۆ دەرچوانی زانکۆکانی دیکەش دەبێت”.

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت، ئەو دەرچووانە ئەمساڵ وەک وانەبێژ دادەمەزرێن، ئەمەش دوای ئەوەی خولێکی شیاندنیان بۆ دەکرێتەوە، کە لەوانەیە خولەکە 45 رۆژ بێت، بەم نزیکانە ئەنجومەنی زانکۆ بۆ دیاریکردنی شوێن و کاتی خولەکە کۆدەبێتەوە.