تیمێکی پزیشكى ئەمریکی نه‌شته‌رگه‌رى بۆ منداڵانى دهۆك ده‌كه‌ن
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
تیمێکی پزیشکی ئەمریکى له دهۆكن، روویان له نه‌خۆشخانه‌ى هێڤى كردووه و نه‌شته‌رگه‌رى جۆراو جۆر و بێ به‌رامبه‌ر بۆ منداڵان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
تیمه ئه‌مریكییه‌كه له سێ كه‌س پێكهاتوون و وابڕیاره ماوەی شەش له دهۆك بمێننه‌وه ئه‌و منداڵانه‌ى ده‌ستنیشانیشیان كردوون بۆ نه‌شته‌رگه‌رى كردن ته‌مه‌نیان له نێوان یەک تاوه‌كو 15 ساڵان دایه.
دکتۆر قادر محەمەد ساڵح، تایبەتمەندی نەشتەرگەری منداڵان بە 964ـی وت، تیمه پزیشكییه‌كه لە رۆژى شه‌ممه‌ى رابردووه‌وه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ن زیاتر لە 20 نەشتەرگەریان ئەنجامداوه.
وتیشی “نەشتەرگەرییه‌كانى لابردنی سپڵ و زراه، گورچیلە، گەدە، رێخۆڵەکان و چاندنی میزڵدان و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ش له‌رێگه‌ى نازوڕ ئەنجامدەده‌ن”.
964 دەزانێت، لیستێك له‌نه‌خۆشخانه‌ى هێڤى هه‌یه تیایدا زیاتر له 60 منداڵى نەخۆش ناویان تۆمارکردووه، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ بكرێت، بەڵام تیمه‌كه حاڵەتی گرنگ و پێویست بۆ نه‌شته‌رگه‌ریكردن ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن