لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی
سەردانەکانیان زیادی کردووە و سەرپێچی کەمی کردووە
964+
توانا نەقی
لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاماری یەک مانگی رابردووی سەردانییەکانیان بڵاوکردەوە و زیاتر لە حەوت هەزار سەردانیان کردووە.
قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەکانیان سەردانەکانیان زیادی کردووە و سەرپێچییەکان کەمی کردووە.
لە ماوەی مانگی ئابی رابردوو لیژنەکان 7324 سەردانی شوێنە گشتییەکان و کارگە و شوێنکاری جیاوازی کردووە، بەوهۆیەوە 833 سەرپێچی تۆمار کراوە 79 شوێن داخراوە، ئەوەش بەراورد بە مانگی پێشووتر سەرپێچییەکان کەمی کردووە.
هەر بە پێی ئامارەکە لە مانگی رابردوو نۆ شوێن دراون بە دادگا و 71 تۆن خۆراک و شمەک بەهۆی نەشیاوی و نەتەندروستییان تەلەفکردووە.
ئاماری مانگی تەموزی لیژنەکەش بە شێوەیەکە 6722 سەردانیان کردووە و 985 سەرپێچی تۆمارکراوە و 89 شوێن داخراوە و 12 شوێن دراوە بە دادگا 48 تۆن شمەک و خۆراک تەلەف کراوە.
بە پێی ئامارەکان بێت رێژەی سەردانەکانی لیژنەکە زیادی کردووە و سەرپێچییەکان کەم بوونەتەوە.