بەرگدوورێک 20 ساڵە جلوبەرگی محەمەد ناوەکان بە خۆڕایی دەدورێت
964+
كاروان ساڵحی – كەركوك
حاجی ئیبراهیم ئاغا گەدیك، بەرگدوورێکی شاری كەركوكە و تەمەنی 64 ساڵە، ماوەی 40 ساڵە كاری بەرگدوری جلوبەرگ دەكات لە شەقامی رێگای بەغدا.
ئەو بە قسەی خۆی، ماوەی 20 ساڵە جلوبەرگی محەمەد ناوەکان بە خۆڕایی دەدورێت.
حاجی ئیبراهیم هۆکاری ئەوە بۆ خەوبینینی بە پێغەمبەر محەمەد، پێغەمبەری ئیسلام دەگەڕێنێتەوە.
هەروەها دەڵێت، ئەوکاتەی مام جەلال، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق نەخۆشکەوتووە و دواتر لە نەخۆشخانە دەرچووە، بۆ ماوەی دوو ساڵ پاقڵاوە و شەربەتی دابەشکردووە.
لە کۆتاییدا، حاجی ئیبراهیم بە دەم پێكەنینەوە وتی، زۆربەی كرێكارە بەنگلادیشییەکان کە لەم شارە كار دەكەن بۆ چاكکردنەوەی جل و بەرگەكەیان رووی تێدەكەن و دەڵێن ناویان محەمەدە.