خۆپیشاندانی سێ یەکەمەکانی زانکۆ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سەرجەم شارەکانەوە هاتوون و لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەتەوە، داوای دامەزراندن دەکەن و دەڵێن لە وەزارەتەکان بۆشایی زۆر هەیە و دەتوانن سوود لە ئێمە ببینن.
ئەو دەرچووانە لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران خیوەتیان هەڵداوە و داوا دەکەن دابمەزرێن.