بۆنی چڵکاو گەڕەکێکی بەحرکەی هەراسانکردووە
964+
شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر
یەکێک لە گەڕەکەکانی بەحرکە هێشتا هیچ خزمەتگوزارییەکی ئاوەڕۆییان نییە و چڵکاو بەتەواوی خەڵکی ئەو گەڕەکەی نیگەران کردووە.
گەڕەکی بەحرکەی نوێ کە بە کەرتی 48 ناسراوە، نمونەی یەکێک لەو گەڕەکانەی بەحرکەیە کە هیچ خزمەتگوزارییەکی نییە.
بروسک مەنتک، دانیشتووی گەڕەکی بەحرکەی نوێیە بە 964ی وت، “خزمەتگوزارییەکان زۆرخراپن لێرە، جگە لەوەی کۆلانەکان خۆلن و بەزستانیش قوڕێکی زۆر دروست دەبێت، شارەوانی بەشێوەیەکی ئەندازەیی ئاوەڕۆیی کۆڵانەکانی رێکنەخستووە، بەڵکو ئەوەی هەیە خۆمان چاکمانکردووە، تەنانەت جاری واهەبووە، بۆ چەند رۆژێک زبل و خاشاک لەپێش دەرگامان ماوەتەوە، بەتەلەفون هاتوونە خاوێنی بکەنەوە”.
لەسەر کێشەی ئەم گەڕەکە 964 پەیوەندیکرد بە سەرۆکی شارەوانی بەحرکە، مەموند عبدالوهاب وتی، “ئاگادارین چەند گەڕەکێک کێشەی خزمەتگوزارییان هەیە، بەڵام هیچ بودجەیەکی پێویستمان لەبەردەست نییە بۆ چاککردنی، تەنانەت بەهۆی نەبوونی بودجە، کارکردن لەچەند شوێنکیش وەستا بوو ئێستا خەریکە کاریان لەسەر دەکەینەوە”.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی