گوندێکی باڵەکایەتی ئاوی گوندەکەیان رادەکێشن
964+
ئاسۆ وەرتی ــ چۆمان
گوندی ئێنێ لە سنوری قەزای چۆمان ماوەی چەندین ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە، چەندین جار داوایان کردوە پڕۆژەی ئاویان بۆ جێبەجێ بکەن بەڵام بۆیان نەکراوە، خەڵکی گوندەکە خۆیان هەستان بە جێبەجێکردنی راکێشانی تۆڕی ئاو.
ئاوی کانی گوندەکەیان کۆکردوەتەوە بە درێژایەیی دوو هەزارو 500 مەتریان ڕاکێشاوە بۆ هێنانی ئاوەکه.
رهشاد محهمهد، یەکێک له خۆبەخشانی پڕۆژە کە بە 964ـی وت “ئێمه 120 ماڵین 15 ساڵە کێشەی کەمئاویمان هەیە سەرەڕایی بوونی چەندین سەرچاوەی ئاو”.
ئاماژهى بهوهشكرد، لەسەر ئەرکی خۆیان و خۆبەخشانە کاری ڕاکێشانی پڕۆژەی ئاو بۆگوندەکەیان دهكهن و دهشڵێت “چەندینجار داواکاریمان پێشکەش کرد بەڵام هیچ جوابیان نەبوو”.
پەیوەندیمان بە ئازاد مستهفا بەڕێوەبەری ئاوی چۆمان کرد، لەبارەی ئەوکارەی هاوڵاتیان وتی “ئەوان خۆیان بڕیاری پڕۆژەکەیان داوە ،ئاوی چۆمان بەناو گوندی ئێنێدا تێپەڕدەبێت، لە بۆڕی ئاوی چۆمان بەشمانداون، بەڵام کێشەی کەمئاوەکەیان هەبوو، بۆیە هەستاون بەهێنانی ئاوی زیاتر”.
گوندی ئێنی دەکەوێتە قەزای چۆمان ناوچەیەکی گەشیاریە، لەوەرزی هاویندا دانیشتوانهکەى دەگەڕێنەوە گوندەکە بەمەبەستی کاری کوشتوکاڵی و گەشتیاری ، لەوەزری زستاندا بەهۆی کوێستانی ناوچەکە بەفرێکی زۆری لێدەبارێ دانیشوانی ناتوانن له گوندەکە بمێنەوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن