پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بەرز دەبنەوە

964+

زینوێ حەسەن

رەوشی کەشوهەوای شارەکانی هەرێم بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیەنرا، دوای ئەوەی بەراورد بە هەفتەی رابردوو پلەکانی گەرما رووی لە دابەزین کرد، بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی بەیانی هەینی پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە بەرز دەبنەوە.

نزمترین ئاستی پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەرانە کە 23 پلەی سیلیزیەو گەرمیان بەرزترین 44 پلەی سیلیزییە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

سبەى هەینی 1.9.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
خێراى با / لە سەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە ( 1 – 3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 41 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 38 پلەى سیلیزى
دهۆک : 39 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 40 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 23 پلەى سیلیزى
سۆران : 36 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 44 پلەى سیلیزى

بەپێی کەشی پێشبینیکراو بۆ سبەی ئاسمانی هەندێک ناوچەی کوردستان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.