گەشتی هەواڵ

خێزانێک لەناوچوون و ئامێرەکانی ATMیش دۆلار نادەن

+964

ژووری هەواڵ

رێکخراوی هیوا لە هەولێر پرۆژەیەکی راگەیاندووە، تیایدا ئەو ژنانەی بە هۆکارە جیاوازەکان تووشی “لەشفرۆشی” هاتوون کۆدەکاتەوە و ئیشی دیکەیان بۆ دەدۆزێتەوە.

چوار ئەندامی خێزانێکی کورد لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا بە کوژراوی دۆزرانەوە، پۆلیسی ئەو وڵاتە دەڵێت، رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە رووداوەکە روویداوە.

چەند رۆژێکە ئامێرەکانی ATM لەناو شارەکانی هەرێمی کوردستان هیچ بڕە دۆلارێک نادەن، ئەگەر بەکارهێنەر داوای گۆڕینەوەی دۆلارەکەش بکات بۆی ناکەن بە دیناری عێراقی.

زیاتر لە حەوت رۆژە نرخی ماسی لە بازاڕەکانی دهۆک بە شێوەیەکی بەرچاو هەرزان بووە و بۆ هەر کیلۆیەک هەزار بۆ دوو هەزار دیناری لێبووەتەوە.

زانکۆی دهۆک بۆ ئەمساڵ دوو بەشی نوێى خوێندنی زانستی زیادكردووه‌، ته‌واوى ئاماده‌كارییه‌كانیشی کردەوە بۆ وه‌رگرتنى قوتابیان.