فرمێسک بۆ ساڵیادی ژینا ئەمینی گۆرانی هەیە
+964
پەرستۆ ساڵح
خانمە هونەرمەند فرمێسک حافیز هۆنراوەیەکی رەنج سەنگاوی دەکاتە گۆرانی و لە ساڵیادی مەرگی ژینا ئەمینی پێشکەشی دەکات.
زیاتر لە دوو مانگە فرمێسک حافیز تیزەری نوێترین بەرهەمی لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردووەتەوە، کە لەلایەن شاعیری ناسراو رەنج سەنگاوییەوە هۆنراوەکەی پێشکەشکراوە و دەڵێت “هەردوو دووانەن، ئازار و کورد، خودایە ئەم ئازارە تاکەی”.
فرمێسک حافیز تایبەت بە 964 وتی “زۆر دڵخۆش بووم کاتێک رەنج سەنگاوی پێی وتم ئەم شیعرەم بۆ تۆ نوسیووە، پێشکەشی هەموو ئەو کەسانەی دەکەم کە ئێستا دەرفەتی بینین و گوێگرتنیان هەیە، تا وەک یادگاریەک بمێنێتەوە”
بەرلە 10 مانگ فرمێسک گۆرانییەکی بەناوی “تەوار” بڵاوکردەوە، تایبەت بە مردنی ژینا ئەمینی و خۆپیشاندانی ژنانی ئێران دژی حکومەتی ئەو وڵاتە، بەڵام وادیارە فرمێسک هێشتا ئەو خەمە لە دڵیدایە و لە رۆژێکدا کە مامی کۆچی دوایی کرد رایگەیاند، کە لە ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینیدا گۆرانیەکەی بڵاودەکاتەوە و پێشکەشی ئازیزە لەدەستچووەکانی دەکات.
فرمێسك لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، خاوهنی چەندین بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی، بەڵام بە بڵاوكردنهوهی كلیپی “مهی” توانی ناوبانگێکی باش بەدەست بهێنێت.