ڤیدیۆ: ماچه‌كه‌ی رۆبیالێس خۆپێشاندانی به‌دوای خۆیدا هێنا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ماچه‌كه‌ی لویس رۆبیالێسی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا له ده‌می هێرمۆسۆی كچه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ژنانی ئیسپانیا، هه‌روا به ئاسانی به‌سه‌ریدا تێناپه‌ڕی و ئه‌مڕۆ له ئیسپانیا له مه‌درید له‌لایه‌ن چالاكوانانی مافه‌كانی ژنانه‌وه خۆپێشانده‌ران كرا.
چالاكوانانی ژنان داوای ده‌ركردنی رۆبیالێس ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن پێویسته وه‌رزش له پیاوسالاری پاك بكرێته‌وه، به تایبه‌تی له بێڕه‌وشت.
رۆبیاڵیس له ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ی مۆندیال له لایه‌ن ژنانی ئیسپانیاوه، هێرمۆسۆی كچه یاریزانی تیپه‌كه‌ی زۆر به گه‌رمی ماچ كرد و له باوه‌شی گرت و ده‌میشی ماچ كرد، ئه‌م كاره‌ش خراپ له‌سه‌ر سه‌رۆكی تۆپی پێی ئیسپانیا شكایه‌وه.
فیفا سێ مانگ رۆبیالیسی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی سڕ كرد، دوای ئه‌وه‌ی رازی نه‌بوو واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت.
كاره‌كه هه‌ر به‌وه‌نده نه‌وه‌ستاوه، حكومه‌تی ئیسپانیا داوای له دادگای وه‌رزشی كردووه رۆبیالێس دووربخاته‌وه، فیدراسیۆنی ئیسپانیاش له به‌رامبه‌ردا هه‌ڕه‌شه‌ی له هێرمۆسۆی كچه یاریزان كردووه، كه سزای ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند رۆبیالیس ده‌ستپێشخه‌ری كردووه و ده‌می ماچ كردووه و دژی وه‌ستایه‌وه.