دلێر حاتەم گەڕایەوە ماڵە کۆنەکەی

+964

هێژا خەسرەو ـ هەولێر

‎دوای بەسەربردنی وەرزێک لەگەڵ یانەی سیروانی نوێی شاری سلێمانی، دلێر حاتەم یانەکەی جێهێشت و گەڕایەوە یانەی هندرێنی یانەی پێشووتری خۆی.

هەر لەگەڵ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دلێر حاتەم لە لێدوانێکدا بۆ 964 وتی: گرێبەستێکی فەرمیم لەگەڵ یانەی هندرێن کردووە و لەگەڵ سەرۆکی یانەکەش قسەم کردووە.

وتیشی: لە بەغدا گرێبەستم پێشکەش کرا، بەڵام رێکنەکەوتم، بەشێکی زۆریشی بەهۆی خۆشەویستیم بوو بۆ یانەی هندرێن، من لەوێ پێگەیشتووم و واژۆکردنی گرێبەستەکەم زۆر ئاسان بوو، تەنانەت لەسەر پەڕەی سپی واژۆم کردووە.

گرێبەستەکەی دلێر لەگەڵ هەندرێن بۆ ماوەی ساڵێکە، ئەو گۆڵپارێزە جگە لە هندرێن، لە یانەکانی سلێمانی، سیروانی نوێ و هەولێری خولی عێراق و خولی کوردستانیش یاریی کردووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا