لە زاخۆ 12 ژن رچەیان شکاندووە و دوکانیان داناوە
964+
شڤان عەبدوڵا
لەناو بازاڕی کۆنی زاخۆ، کە دەکەوێتە ناو سەنتەری قەزاکە، 12 ژن دوکانیان داناوە، لە قاوەخانەوە هەیانە تاوەکو گۆشتفرۆشی.
بازاڕی کۆنی زاخۆ، بازاڕێکی فۆلکلۆریە و مێژووەکەی بۆ 130 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە.
ژنەکان زۆربەیان کاری دەستی دەکەن، بەڵام قاوەفرۆش و گۆشتفرۆشیشیان تیادایە.
لەبەرئەوەی تازە بازاڕەکە لەسەر شێوەی کلاسیکی نۆژەنکراوەتەوە، گەشتوگوزاری زاخۆ وەکو هاندان بڕیاریداوە تاوەکو سێ مانگ کرێی دوکانەکان بدات.
بازاڕەکە زیاتر لە 150 دوکانی تیادایە و ئێستا بووەتە شوێنێکی گەشتیاری.