ناوکی میوەکان فڕێنادەن و لەسەر رووباری سیروان دەیچێنن
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
کوردۆ عەزیز و ژمارەیەک لە هاوڕێکانی، دەیانەوێت بەم کارەیان دارستانێکی دەستکرد دروستبکەن بۆ داھاتوو لەسەر رووباری سیروان.
کوردۆ و هاوڕێکانی ئەو میوانەی لە ماڵەوە دەیخۆن ناوکەکەی فڕێنادەن و لەسەر رووباری سیروان دەیچێنن.
ئەوان بەهیوان لە داهاتوودا بەرهەمەکەی خۆیان ببیننەوە و ئەملاولای رووباری سیروان بە سەوزی ببینن.
داوا دەکەن هاوڵاتیان و لایەنی بەرپرس زیاتر بە دەم ژینگەوە بچن، چونکە بە بڕوای ئەوان پێویستە هەنگاوی باش بنرێت بۆ پاراستن و بەرەوپێشبردنی دۆخی ژینگە لە هەرێمی کوردستان.