کچە وەرزشوانێک چالێنجی ئەستێرەکانی تۆپی پێ دەکات
964+
ژووری هەواڵ
جوانترین و سەرنجراکێشترین کچە وەرزشکاری جیهانە، ئەلیکای ناسکۆڵە ئێستا بووەتە باسوخواسی گەرمی میدیا جیهانییەکان و چالێنجی خێراترین ئهستێرهی تۆپی پێی كردووه.
ئەلیکا شمێدی ئەڵمانی ئێستا لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدان، لە بۆدابێستی هەنگاریا بەشدارە و یەکێکە لە دیارترین وەرزشوانەکان بۆ راکردنی ماوە کورت و ماوهدرێژ.
ئەم کچە شۆخ و شەنگە سەرنجی میدیاکانی جیهانی بۆ خۆی بردووە، جگە لەوەی قەشەنگ و لێزانە، هەمانکات بەهۆی چالێنجە بەردەوامەکانیەوە هەرا دەنێتەوە.
ئەلیکا رایگەیاندووە دەیەوێت لەگەڵ ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی مانچێستەر سیتی پێشبڕکێی راکردنی 400 مەتر ئەنجام بدات، تەنانەت دەشلێ بۆ راکردنی 200 مەتریش ئامادەم، هەرچەندە دەزانم ئەوەیان زەحمەتترە
ئەلیکا کە هەوادارانی لە جیهاندا زۆرن و تەنیا لە ئینیستگرام لە سەروو چوار ملیۆن فۆڵۆوەرزی هەیە، ئەزموونی پێشووتری لەمەدا هایە.
پێش دووساڵ ئەلیکا لەگەڵ ئەستێرەی پێشووی یانهی بۆروسیا دۆرتمۆند و ههڵبژاردهی ئهڵمانیا ماتس هامێڵز راکردنێکی ئەنجامدا، زۆر بە ئاسانی لێی بردەوە و هامێڵز دوای راکردنەکە ئەوەندە ماندوو بوو، کەوتە سەر زەوی.
ههوادارانی وهرزشی و به تایبهتی ههوادارانی ئهلیكا، چاوهڕێی هالاندن، بۆ ئهوهی ئهم راكردنه لهگهڵ كچه وهرزشوانهكه ئهنجام بدات