تیپی کاراتێی بازیان وێنە:+964
پاڵەوانەکانی بازیان ئەنجامی بەرچاویان لە ئێران بەدەستهێنا
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
پاڵەوانیەتیی کاراتێی یانەکان لە وڵاتی ئێران کۆتایی هات و یانەی بازیان ئەنجامی گەورەی بەدەستهێنا.
لە تارانی پایتەختی ئێران و لە رۆژانی 22 تا 26 ـی ئەم مانگە، تیپی کاراتێی یانەی بازیان بە 17 یاریزانەوە بەشداری پاڵەوانیەتییەکی نێودەوڵەتییان کرد.
بەرهەم ئاڵی سەرۆکی یانەی بازیان بە 964ـی وت، تیپەکەیان چەندین یاریزانی ئاستبەرزی لەخۆگرتووە، هەربۆیە ساڵانە تیپەکەیان بانگهێشتی ئەو پاڵەوانیەتییە دەکرێت.
وتیشی، دوای تەواوبوونی پاڵەوانیەتییەکە یاریزانەکانیان لەسەر هەردوو ئاستی کوڕان و کچان ئەنجامی گەورەیان بەدەستهێنا.
پاڵەوانیەتییەکە بە بەشداریی 22 یانە بوو، بۆ هەردوو جۆری کاتا و کۆمێتێ، دوای تەواوبوونی رکابەرییەکانیش ئەنجامی یاریزانانی بازیان بەم شێوەیە بوو.
لە رکابەریی کۆمیتێ
ناز جەمال پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
وەرزێر رزگار پلەی دووەمی بەدەستهێنا
کۆشان فارس پلەی دووەمی بەدەستهێنا
یوسف هێمن پلەی دووەمی بەدەستهێنا
جیهاد محەمەد پلەی سێیەمی بەدەستهێنا
ئەحمەد سەعدون پلەی سێیەمی بەدەستهێنا
سەروان فارس پلەی سێیەمی بەدەستهێنا
محەمەد نازم پلەی سێیەمی بەدەستهێنا
محەمەد ئومێد پلەی سێیەمی بەدەستهێنا
لە رکابەریی کاتا
ئارا عەبدوڵا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا
کەوسەر رزگار پلەی سێیەمی بەدەستهێنا
یوسف هێمن پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا